ئه‌وروپاگرنگترین

لیڤاندۆڤسكی: سێ یارییە بە پێكانەوە یاریی دەكەم

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە پێكانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا رووبەرووی هەڵبژاردەی لیتوانیا بوویەوە و یارییەكەش بە گۆڵێكی لیڤاندۆڤسكی لە بەرژەوەندی پۆڵەندا كۆتایی هات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.


لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی TVP SPORTی پۆڵەندی:

سێ یاریی پێشتر پێكانم هەبووە و هەستم بە ئازار كردووە، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەكە باشتر بوو.

لە كۆتاییدا وا باشتر بوو كەمێك پشوو بدەم بۆ ئەوەی شتەكان خراپتر نەبن، پێموایە هەموو شتێک باش دەبێت، هیوادارم هیچ شتێكی مەترسیدار نەبێت.

رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا رووبەرووی هەڵبژاردەی ماڵتا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button