ئیسپانیاگرنگترین

موژدە بۆ هانزی فلیک؛ کێشەی گەڕانەوەی رافینیا و ئاراوخۆ چارەسەر دەکرێت

ئەستێرەکانی ریال، بارسا و ئاتلێتیکۆ بەیەکەوە دەگەڕێنەوە...

Yariga App

یاریگا –

کێشەی گەڕانەوەی رافینیا و ئاراوخۆ لە ئەمریکای باشوور چارەسەر دەکرێت و بۆ یارییەکەی ئۆساسۆنا ئامادە دەبن.

بەفەرمی لە 27ـی ئەم مانگە لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 27ـی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ئۆساسۆنا دەکات. بەڵام لە 25 مانگ رۆناڵد ئاراوخۆ لەگەڵ ئوروگوای بەرامبەر بۆلیڤیا یاریی دەکات. لە هەمان رۆژ رافینیا لەگەڵ بەڕازیل رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە، بەمەش ئەستەم بوو بتوانن لەکاتی خۆی بۆ یارییەکەی ئۆساسۆنا ئامادەبن.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت، تۆنی خوانمارتی بڵاویکردووەتەوە، کێشەی ئەو دوو یاریزانە چارەسەردەکرێت، بڕیاریانداوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ یاریزانانی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید بگەڕێنەوە ئیسپانیا.

یارییەکەی بۆلیڤیا و ئوروگوای کاتژمێر 23:00 بەڕێوەدەچێت و یارییەکەی ئەرجەنتین و بەڕازیل چوار کاتژمێر دواتر و لە 3:00 بەرەبەیان بەڕێوەدەچێت، بەوشێوەیە یاریزانانی ئوروگوای کاتیان لەبەردەست دەبێت تاوەکو گەشتی ئەرجەنتین بکەن و دواتر بەیەکەوە لەگەڵ یاریزانانی بەڕازیل و ئەرجەنتین کە یاریی بۆ سێ یانە گەورەکەی ئیسپانیا دەکەن بۆ ئیسپانیا بگەڕێنەوە.

بەگوێرەی پلانەکە یاریزانانی هەرسێ هەڵبژاردەکە لە ئەرجەنتین کۆدەبنەوە، دواتر خیمێنێز، ڤالڤێردی، مۆلینا، دی پاوڵ، کۆریا، خولیان ئالڤارێز، ئێندریک، ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئاراوخۆ و رافینیا بەیەکەوە سواری فڕۆکە تایبەتەکە دەبن و ئێواری رۆژی چوارشەممە دەگەنەوە ئیسپانیا.

بەوشێوەیە هەردوو یاریزانەکەی بارسا بۆ یارییەکەی ئۆساسۆنا ئامادە دەبن، بەڵام لەسەر کورسی یەدەک دەبن و لە گێمی دووەم دەتوانن بەشداریی بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button