گرنگترینمۆندیالی یانەکان

فەرمی؛ جامی جیهانی یانەکان کێشەی تێکەوت و یانەیەک دوورخرایەوە

"یانەکەی جەیمس رۆدریگز دوورخرایەوە...

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی کڵەب لیۆنی مەکسیکی لە جامی جیهانی یانەکان دوورخرایەوە.

یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردووەیەوە، بڕیاریانداوە یانەی لیۆنی مەکسیکی لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 دووربخەنەوە، کە پاڵەوانێتییەکە هاوینی داهاتوو لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

فیفا روونیکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی کڵەب لیۆن نەیتوانیووە پێوەرەکانی فیفا سەبارەت بە خاوەندارێتی فرە یانەیی جێبەجێ بکات لە پاڵەوانێتییەکە دوورخراوەتەوە.

جەیمس رۆدریگز، یاریزانی کڵەب لیۆن

چونکە هەردوو یانەی کڵەب لیۆن و پاچوکا هەمان خاوەنیان هەیە، بەگوێرەی یاساکانیش نابێت دوو یانەی هەمان پاڵەوانێتی یەک خاوەنیان هەبێت. بۆیە لەو دوو یانەیە بڕیاری دوورخستنەوەی لیۆن دراوە.

هاوکات فیفا ئاماژەی بەوەش کردووە بەمزووانە ناوی یانەیەک بۆ شوێنگرەوەی یانە مەکسیکییەکە ئاشکرا دەکەن و پاڵەوانێتییەکە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

وابڕیاربوو یانە مەکسیکییەکە لە کۆمەڵەی D شانبەشانی چێڵسی ئینگلیزی، تەڕەجی تونسی و فلامینگۆی بەڕازیلی یاریی بکات.

یانەی دێپۆرتیڤۆ ئالاخوێلێنسێی کۆستەریکی ئەو یانەیەیە سکڵای لە هەردوو یانە مەکسیکییەکە تۆمارکردبوو، سکاڵاکەی گەیاندە فیفا و فیدراسیۆنەکەش دوای پێداچوونەوە بە سکاڵاکە بڕیارەی دوورخستنەوەی کڵەب لیۆنی دا.

هەروەها یانە کۆستەریکییەکە خۆیان بە شایستە دەزانن تاوەکو لەشوێنی کڵەب لیۆن بەشداریی جامی جیهانی یانەکان بکەن و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی فیفا دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button