ئه‌وروپاگرنگتریننەیشنزلیگ

دیشام رەخنە لە ئاستی ئێمباپێ دەگرێت

دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر كرواتیا

Yariga App

یاریگا –

دیدیێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا رەخنە لە ئاستی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەگرێت، دوای شكستەكەیان بەرامبەر كرواتیا.

شەوی رابردوو كرواتیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری فەڕەنسای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یاریی چوونی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

لە دوای پێنج مانگ دابڕان دووبارە كیلیان ئێمباپێ بانگهێشتی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی كرا.

دیدیێ دیشام لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی TF1 گوتی:

پێموایە ئێمباپێ لە رووی جەستەییەوە بە باشی ئامادە بوو، بەڵام لە كاتی یارییەكەدا هەموو شتێكی پێشكەش نەكرد.

هەوڵێكی زۆری بەرامبەر بەرگری كرواتیا خستە كار بەڵام دەیتوانی باشتر یاریی بكات.

هەڵەی زۆرمان كرد و هەرزوو باجەكەیمان بە دوو گۆڵ دا، لە گێمی دووەمدا ئاستمان باشتر بوو، هەلی گۆڵكردنی زۆرمان درووستكرد، بەڵام لێدانی كۆتاییمان باش نەبوو.

چاوەڕوان دەكرێت لە دوای سێ رۆژی دیكە یاریی گەڕانەوە لە یاریگای فەڕەنسا بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button