ئیتاڵیاگرنگترین

شوێنگرەوەی مۆتا لە یوڤێنتوس ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی یوڤێنتوس گفتوگۆی نێوخۆیی لێکەوتووەتەوە بۆ قسەکردن لەسەر دوورخستنەوەی تیاگۆ مۆتا.

مۆتا هاوینی رابردوو، دوای وەرزە نایابەکەی لەگەڵ بۆڵۆنیا، وەک راهێنەری یۆڤی دەستنیشانکرا بە ئومێدی گەڕانەوەی یانەکە بۆ رێچکەی دروستی خۆی بەڵام ئەنجامەکانی لەئاستی چاوەڕوانیی هاندەراندا نەبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئێستا لەنێوخۆی کارگێڕی خانمە پیرەکە گفتوگۆ بەردەوامە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی مۆتای راهێنەرە.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە پێگەی راهێنەرە بەڕازیلی-ئیتاڵییەکە هێشتا لەژێر مەترسیدایە.

لە درێژەی هەواڵەکەیدا رۆمانۆ ناوی شوێنگرەوەکەی تیاگۆی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە یۆڤی ئەگەر بێتو پێش کۆتایی وەرزەکە بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی مۆتا بدات، ئەوا ئیگۆر تودۆر بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ پۆستەکە.

تودۆری کرواتی ئێستا راهێنەرایەتی لازیۆ دەکات و توانیویەتی وەک کێبڕکێکارێکی چوار یانە بەهێزەکەی سەرووی ریزبەندیی بیناسێنێ. بەجۆرێک لە پلەی شەشەم دێت بە جیاوازیی تەنها خاڵێک لە یۆڤی کە بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button