تەواو، گواستنەوەی دوو یاریزان بۆ چێڵسی راگەیەندرا

یاریگا –
پەلکێشکردنی یاریزانی زیاتر لەلایەن چێڵسیەوە بەردەوامیی هەیە و ئەمجارەش رێککەوتنی لەگەڵ دوو یاریزانکرد.
بلووز دەیەوێ تیمێکی تەواو بەگوێرەی خواستەکانی ئێنزۆ مارێسکا ئامادەبکات بۆ گەڕانەوە بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوە گەورەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کارگێڕی چێڵسی لەگەڵ هەریەکە لە جیۆڤانی کوێندا و داریۆ ئێسوگۆی یاریزانانی سپۆرتینگ گەشتووەتە رێککەوتن.
وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، تێچووی گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە 74 ملیۆن لەسەر خەزێنەی یانە لەندەنییەکە کەوتووە.
کوێندای تەمەن 17 ساڵ کە لە باڵ یان بەرگری چەپ یاریدەکات، هاوینی 2026 پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسیەوە دەکات. هەرچی ئێسوگۆی 20 ساڵانە، لە هێڵی ناوەند یاریدەکات و ئێستا بەخواستن لە ریزەکانی لاس پاڵماسی ئیسپانییە. ئەمیان ئەم هاوینەی بێت پەیوەندی شینپۆشەکانی لەندەنەوە دەکات.
🚨🔵 OFFICIAL: Chelsea have signed Geovany Quenda (2006) and Dário Essugo (2005) from Sporting, clubs confirm.
€74m total package for both players with Quenda to join in summer 2026, Essugo to join in summer 2025.
Stories confirmed. 🔐🇵🇹 pic.twitter.com/OKof9X0spJ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 19, 2025