
یاریگا –
جموجووڵێکی ئاندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کامێرۆن و یانەی مانچێستەر یونایتد بووەتە جێی باسی چاودێرانی تۆپی پێی کیشوەری ئەفریقا.
لە گەڕی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی کامێرۆنا بوو بە میوانی سوازیلاند و نەیتوانی لە لاوازترین هەڵبژاردەی کۆمەڵەکەی بباتەوە کاتێک 0-0 یارییەکەیان کۆتایی هات.
لە چرکەساتێکی یارییەکەدا، دوای ئەوەی لێدانێکی راستەوخۆ بۆ کامێرۆن هەژمارکرا، ئۆنانا دێتە شوێنی فاوڵەکە و رێنمایی بە هاوتیمەکانی دەدات بۆ چۆنێتی جێبەجێکردن لێدانەکە و وەستانی یاریزانەکانی دیکە.
دیمەنەکە ببینە:
Andre Onana comes all the way from his goal to issue out instructions during a Cameroon free kick v Eswatini! 😳#wcq2026#weare26#worldcupwithmicky pic.twitter.com/Ir0LltqCWf
— Micky Jnr (@MickyJnr__) March 20, 2025
بەو یەکسانبوونە، هەڵبژاردەکەی ئۆنانا دەرفەتی چوونە پێشەنگی لەدەستدا. بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پلەی دووەم دێت لەدوای هەڵبژاردەی کەیپ ڤێردی. هاوکات سوازیلاندیش بوو بە خاوەنی یەکەمین خاڵی پاڵاوتنەکانی ئەو کیشوەرە.