ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا لەبارەی گۆڕینی کاتی یارییە دواخراوەکەی وەڵامی تانەکەی بارسێلۆنای دایەوە

Yariga App

یاریگا –

لالیگا تانەکەی بارسێلۆنای بۆ گۆڕینی کاتی یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا رەتکردەوە، یارییەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆی دەکرێت.

کۆمەڵەی لالیگا بەفەرمی تانەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ گۆڕینی کاتی یارییە دواخراوەکەی بارسێلۆنا رەتکردەوە، کە بڕیاردراوە رۆژی 27ـی ئەم مانگە ئەو یارییە دواخراوە بکرێت، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە گلەیی لەو کاتە هەیە.

یارییەکەی بارسێلۆنا و ئۆساسۆنا بەهۆی گیان لەدەستدانی پزیشکێکی بارسێلۆنا دواخرا، گەرچی بارسا پێشنیازی کردبوو یارییەکە رۆژی 20 یان 21 یان 22ـی مانگی داهاتوو بکرێت، یان رۆژی 27 یان 29 یان 30ـی مایۆ بکرێت، بەڵام تانەکەی یانە کەتەلۆنییەکە رەتکرایەوە و یارییەکە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەکرێت.

ئۆساسۆنا پێشنیازی کردبوو یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا رۆژی 26 یان 27ـی مانگی داهاتوو، یان 7 یان 8 یان 18 تا 25ـی مایۆ بکرێت، بەڵام لالیگا داواکاری هەردوو یانەکەی بەهۆی قەرەباڵخی خشتەی یارییەکانی ناوخۆیی و ئەوروپی رەتکردەوە.

بەهۆی یارییە نیودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردەکان، بارسێلۆنا لەو یارییە دواخراوەی لە تواناکانی رۆناڵد ئاراوخۆ و رافینیا بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button