مێرینۆ هۆشداریی دەداتە ریال مەدرید: دەتوانین لە هەر یانەیەک ببەینەوە

یاریگا –
میکێل مێرینۆ کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیایە و بەشداریی نەیشنسلیگ دەکەن، هۆشداریی دەداتە ریال مەدرید و دەڵێت :’دەتوانین لە هەر یانەیەک ببەینەوە’.
میکێل مێرینۆ یاریزانی ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، دەڵێت :’بەگڕوتینەوە چاوەڕێی یارییەکەی ریال مەدرید دەکەین، ئێمە دەتوانین لە هەر یانەیەک ببەینەوە، ئەو یارییە بۆ ئێمە مێژووییە، ئێمە مێژووی ریال مەدرید دەزانین، بەڵام پێویستە ئەوانیش بزانن ئێمەش زۆر باشین زۆر باشتر بووین، دەتوانین لە هەر یانەیەک ببەینەوە’.
💬 Mikel Merino avisa al Real Madrid: “Podemos ganar a cualquiera”https://t.co/tVVcp7FYAm
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 20, 2025
هەروەها یاریزانەکەی پێشووی ریال سۆسیداد دەشڵێت :’ئێمە بە تامەزرۆوە چاوەڕێی ئەو یارییە دەکەین، لە زۆربەی یارییەکان ئێمە باڵادەستین، ئێمە لە قۆناخی 16 زۆر باش بووین، تەنانەت لە یاریی گەڕانەوە بەشێک لە یاریزانەکانمان یەدەک بوون و پشوویان وەرگرت، ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەیە’.
مێرینۆ دەشڵێت :’یاریکردنم وەکو هێرشبەری سەرەڕم هەرگیز بە پلان نەبوو، بەڵام بەهۆی پێکانەوە بە ناچاریی لەوێ یاریی دەکەم، بەڵام ئێمە بەگڕوتینەوە بۆ یارییەکەی ریال مەدرید ئامادەین و ئەو یارییە بۆ ئێمە مێژووییە’.
ریال مەدرید و ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەیەک دەگەن، کە ئارسیناڵ رۆژی 8ـی مانگی داهاتوو لە یاریی چوون میوانداریی ریال مەدرید دەکات.