ئاسیائه‌ڵمانیا

یاریزانێکی پێشووی بایەرن میونشن لەنێو یاریگا گیانی لەدەستدا

Yariga App

یانەی بایەرن میونشن رایگەیاند  گوۆ جیاشیوانی 18 ساڵ لەنێو یاریگادا بەهۆی زەبرێکی بەهێز  گیانی لەدەستدا.

جیاشوان بەر لە دوو ساڵ لەگەڵ تیمی لاوانی بایەرن مەشقی دەکرد لە میانەی پڕۆگرامی دۆزینەوەی بەهرەکان لە سەرانسەری جیهان.  و هاوکات یاریزانی خوار 17 ساڵانی هەڵبژاردەی چین بووە.

بەرگریکارە لاوەکە مانگی رابردوو  لە ئیسپانیا بەشداری لە یارییەکی دۆستانەدا کردووە و لە رووداوێکی نەخوازراو دا ئەژنۆی یاریزانێکی تیمی بەرامبەر بە توندی بەر سەری کەوتووە ئەمەش تووشی خوێن رژانی ناوەکی مێشکی کردووە

Guo Jiaxuan

ناوبراو دوای رووداوەکە چووە نێو کۆما و لەوکاتەوە بێ هۆشە. بەگوێرەی دەیلی ستار پزیشکەکانی ئیسپانیا بە دایک و باوکیان راگەیاندوون کە ناوبراو جارێکیتر هۆشی نایەتەوە و لەگەڵ ئەوەدا نین بگەڕێندرێتەوە چین بەڵام سەرەنجام دایک و باوکی پێیان وابووە لە چین چارەسەر دەکرێت. دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی ئەمڕۆ  کۆچی دوایی کردووە  بە رۆژێک بەر لەوەی تەمەنی بگاتە 19 ساڵ .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button