ئینگلتەرانەیشنزلیگ

هۆڵەندا ئەستێرەیەکی لەدەستدا بۆ یارییەکەی ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا-هەڵبژاردەی هۆڵەندا ناتوانێت سوود لە تواناکانی رایان گراڤنبێرخی ئەستێرەی لیڤەرپوول وەربگرێت بۆ یارییە گرنگەکەی بەرامبەر ئیسپانیا.

ئەمڕۆ هۆڵەندا رووبەرووی ئیسپانیا دەبێتەوە لە پاشکۆی چارەگی کۆتایی خولی ئەورووپا و هیوایەکی زۆریان لەسەر رایان گراڤنبێرخ هەڵچنیبوو کە بووەتە ئەستێرەیەکی دیاری پریمەرلیگ. بەڵام ئەو یاریزانە لە کۆتا یاری یانەکەیدا بەرامبەر نیوکاسڵ ئازاری پێگەیشت. هەرچەندە بانگهێشتی وڵاتەکەی کرایەوە بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکان بەڵام ئەمڕۆ هۆڵەندا رایگەیاند ناوبراو لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و دەگەڕێتەوە یانەکەی.

گراڤنبێرخ لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە لە  سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی لیڤەرپوول لە پریمەرلیگ، بەڵام هێشتا دیار نیە کە ئایا پێکان بێ بەشی دەکات لە یەکەم یاری خۆی پاش تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان یاخود تا ئەوکات چاک دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button