ئینگلتەراگرنگترین

ئەفسانەیەکی یونایتد : برونۆ فێرناندێز پێویستە بچێتە یانەیەکی باشتر

Yariga App

ئاندرو کۆڵ ئەستێرەی مێژوویی مانچێتەر یونایتد دەڵێت ئەگەر من لە جێگەی برونۆ فێرناندێز بم دەچمە یانەیەک زیاتر قەدرم بگرن.

ئاندرو بەشێک بوو لەو پێکهاتەیەی لەگەڵ مان یونایتد مێژووییان نوسییەوە و لە یەک وەرزدا سێ ناسناوە سەرەکییەکەیان بردەوە. ناوبراو بۆ پادی پاوەر وتی

ئەگەر من برونۆ فێرناندێز بم، زۆر بەدڵنیاییەوە هەوڵی رۆیشتنم دەدا لە مانچێستەر یونایتد. ئەو یەکەم کەسە کە هەموو تیرەکان ئاڕاستەی دەکرێت. پێویستە شەوانە لە ماڵەوە بیر لەوە بکاتەوە بۆچی هەمووان هێرش دەکەنە سەر ئەو لە کاتێکدا هەموو قورساییەکە لەسەر شانی ئەوە و بەتەنیا یانەکە رادەکێشیت بۆ رزگاربوون لەم دۆخە قورسە. کاتێک ئەم دۆخە کۆتایی دێت رۆژێک هەمووان تێدەگەن کە تەنها رووناکی ئەم سەردەمە برونۆ فێرناندێزە. ئەو یاریزانێکی مەزنە و لە زۆر تیپ جێگەی دەبێتەوە، ناکرێت بەو توانایەی ئەوەوە هیچ ناسناوێکی خولی نەبردووەتەوە.

 

برونۆ بە تۆمارکردنی هاتریک توانی سەرکردایەتی مانچێستەر یونایتد بکات بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی یۆرۆلیگ. هەروەها لە کۆتا یاری پریمەرلیگیش دا توانی گۆڵێک تۆماربکات و دووانی دیکە دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button