
یاریگا –
پاولۆ دیبالا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی وەرز لە یاریکردن داببڕێت.
یانەی رۆمای ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، پاولۆ دیبالا یاریزانی یانەکە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریکردن دادەبڕێت.
Paulo Dybala si sottoporrà nei prossimi giorni a intervento chirurgico a seguito della lesione del tendine semitendinoso sinistro.
Il calciatore e la società hanno deciso di comune accordo che fosse la strada corretta per un recupero ottimale dall’infortunio.
A Paulo i… pic.twitter.com/ScAwjFVWh7
— AS Roma (@OfficialASRoma) March 20, 2025
یاریزانە 31 ساڵانەکە پێنجەم جارە لەم وەرزە تووشی پێکان دەبێت، کە لە یاریی بەرامبەر ئەلکەمار لە یۆرۆپالیگ لە ماسوڵکەکانی پاژنەپێی تووشی پێکان بووە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.
یانەی رۆما لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، دیبالا لەم چەند رۆژە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت، کە لە ماسوڵکەکانی پاژنەپێی چەپی تووشی پچڕان بووە، بەلایەنی کەمەوە سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
دیبالا لەم وەرزە بە درێسی رۆما لە 36 یاری 8 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە، کە ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە نزیکە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2026 نوێبکاتەوە. یاریزانەکەی پێشووی یوڤێنتوس و پالمێرۆ بە درێسی جیالۆڕۆسی لە 113 یاری 42 گۆڵ و 22 ئەسیستی کردووە.