ئیسپانیاگرنگترین

فڕانس فوتبۆڵ دەیەوێت فلۆرێنتینۆ پێرێز و ریال مەدرید ئاشت بکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ دەیەوێت فلۆرێنتینۆ پێرێز و ریال مەدرید ئاشت بکاتەوە، لەبارەی رووداوەکانی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دوایین ساڵ روونکردنەوە بدات.

جۆسێپ پێدریرۆل پێشکەشکاری بەناوبانگی بەرنامەی ئێلچێرینجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ پەیوەندییان بە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کردووە، بۆ ئەوەی لەبارەی رووداوەکانی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر روونکردنەوەی پێبدەن.

بەرپرسانی گۆڤارە فەڕەنسییەکە کە خاوەن و رێکخەری خەڵاتەکانی باڵۆن دۆرن، دەیانەوێت ئەو ساردییەی نێوانیان لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز کۆتایی پێ بێت، کە بەهۆی بەخشینی باڵۆن دۆری 2024 بە رۆدری و نەدانی بە ڤینیسیوس جونیۆر پەیوەندی نێوان ئەم دوو دامەزراوەیە تێکچووە.

فڕانس فوتبۆڵ دەیەوێت لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ رێوڕەسمی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بکات و ریال مەدرید رازی بکات چیدیکە بایکۆتی باڵۆن دۆر نەکات، بەرپرسانی گۆڤارە فەڕەنسییەکە داوایان کردووە لە نزیکەوە چاویان بە پێرێز بکەوێت، بۆ ئەوەی راستی رووداوە و بابەتەکانی باڵۆن دۆری ساڵی رابردووی بۆ روون بکەنەوە.

ریال مەدرید بە بڕیاری پێرێز بایکۆتی رێوڕەسمی باڵۆن دۆری ساڵی رابردوویان کرد و هیچ یاریزانێک و نوێنەرێکی یانە مەدریدییەکە لە پاریس ئامادەی رێوڕەسمەکە نەبوون، یانەی ریال مەدرید ئەمەی وەکو هەڵوێستێک لەدژی پێدانی باڵۆن دۆر بە رۆدری وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button