
یاریگا –
بەرپرسانی یانەی هیلالی سعودی، چاویان لەسەر یاریزانێکی دیكه‌یه، ئه‌گه‌ر یانه‌كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری نه‌گه‌یشته رێكه‌وتن.
چەند یانەیەکی ئەوروپی و سعودی پێشبینی چارەنووسی دانوستانەکانی سەڵاح بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول دەکەن، بەڕواڵەت ئەستێرە میسرییەکە لە لێواری جێهێشتنی رێدز دایه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا یاریزانه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ نه‌كردۆته‌وه.
سەڵاح لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 32 گۆڵ و 22 ئەسیستی بۆ لیڤەرپوول کردووە، بە تۆمارکردنی 27 گۆڵ پێشەنگی ریزبەندی گۆڵكارانی پریمەرلیگی گرتووە، هه‌روه‌ها زۆر جاریش ناوی وه‌ك به‌ربژێرێك بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر دێت، به‌ڵام ده‌رچوونیان له قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ و له‌ده‌ستدانی نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌را چانسی بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی کەمکردەوە.
بەم دواییە ناوی سەڵاح په‌یوه‌ست كرابوو به یانه‌ی هیلالی سعودی كه یانه‌كه به‌دوای جێگره‌وه‌ی نێیمار ده‌گه‌رێت و ده‌یه‌وێت به پێكهاته‌یه‌كی زۆر باش به‌شداری جامی جیهانی یانەکانی 2025 بکات.
عەبدولعەزیز مەریسیل رۆژنامەنوسی وەرزشی و نزیك له یانه‌ی هیلال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، چیرۆکی دانوستانەکانی هیلال لەگەڵ محەمەد سەڵاح هێشتا کۆتایی نەهاتووە، گفتوگۆی نێوانیان به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌وانه‌یه گرێبەستی سەڵاح لەگەڵ یانەی هیلال لاواز بێت، بەڵام دانوستانەکان بە تەواوی نەوەستاون چونکە ئەو بژارده‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یه.
خاص
لم تنتهي القصة فيما يخص مفاوضات الهلال مع محمد صلاح حيث تم تقريب وجهات النظر نوعاً ما بين الطرفين
المصادر تؤكد أن توقيع صلاح مع الهلال بات يكون ضعيفاً لكن المفاوضات لم تتوقف نهائياً كونه الخيار الأولالهلال وضع رافينها لاعب برشلونة الخيار الثاني ليكون بديلاً لصلاح https://t.co/5LmfvT5sAa
— عبدالعزيز المريسل (@ALMRISEUL) March 19, 2025
رۆژنامه‌نووسه سعودیه‌كه ده‌شڵێت، هیلال رافینیای بەڕازیلی و یاریزانی بارسێڵۆنای وەک بژاردەی دووەم بۆ جێگرتنەوەی سەڵاح دەستنیشان کردووە ئەگەر دانوستانەکان بە تەواوی شکست بهێنن.
رافينيا يسجل هدفه الـ25 هذا الموسم مع برشلونة!
يا له من هدف حاسم في دوري الأبطال!
#دوري_أبطال_أوروبا #بنفيكا #برشلونة pic.twitter.com/ZVEmTPykkz
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) March 5, 2025
رافینیا لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا پێشکەش کردووە و لە 24 یاریدا بەشداری کردووە و 27 گۆڵ و 20 ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان هه‌یه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ رایگه‌یاندبوو، كارگێری بارسێلۆنا هەوڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ده‌دات ئەمەش لە کاتێکدایە یانەکانی سعودیە و هەروەها ئارسیناڵ و لیڤەرپوڵ و مانچێستەر یونایتد هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه ده‌ده‌ن.