ئینگلتەراگرنگترین

هالاند پارەیەکی خەیاڵی لەپێناو ئۆتۆمبێلێکی دەگمەن خەرج دەکات

لە رێگەی هاندەرێکی مانچێستەر سیتی ئۆتۆمبێلەکەی دەستکەوتووە

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی دەبێتە خاوەنی یەکێک لە دەگمەنترین ئۆتۆمبێلەکان و پارەیەکی زۆر لەپێناوی خەرج دەکات.

ڕۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، هالاند بڕی 4 ملیۆن پاوەندی لە کڕینی ئۆتۆمبێلێکی بوگاتی تۆربیۆن خەرجکردووە، کە یەکێکە لە گرانبەهاترین ئۆتۆمبێلەکان و تەنیا 250 دانەی لێ دروستکراوە. بزوێنەرەکەی توانای 1800 ئەسپی هەیە و خێراییەکەشی 277 میلە لە کاتژمێرێکدا.

ئۆلێ ئێرتڤاگ ملیاردێرێکی ناودارە و بە کۆکەرەوەی ئۆتۆمبێلە دەگمەنەکان ناسراوە، هاندەرێکی سەرسەختی مانچێستەر سیتییە و هاوڕێی نزیکی ئێرلینگ هالاندە، ئەستێرە نەرویجییەکە بەهۆی ئەو هاوڕێیەی توانیوییەتی یەکێک لەو 250 بوگاتییە دەگمەنە بکڕێت.

نرخی رەسەنی ئۆتۆمبێلەکە 3.2 ملیۆن پاوەندە، بەڵام بەهۆی یاسا توندەکانی نەرویج بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی باجێکی زۆر دەکەوێتە سەر ئۆتۆمبێلەکە تێچووەکەی دەگاتە 4 ملیۆن پاوەند.

هالاند جیا لە تۆپی پێ خولیایی ئۆتۆمبێلە خێراکانی هەیە، جیا لەو بوگاتییە خاوەنی چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەی دەگمەنی وەک رۆڵز رۆیس کولینان، مێرسێدێس ئەی ئێم ڤی، فێراری مۆنزا، رەینج رۆڤەر سپۆرت و ئۆدی RS6 ئاڤانت کواترۆیە.

ئەستێرە نەرویجییەکە ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بە بەهای 200 ملیۆن پاوەند بۆ 10 وەرزی دیکە و بە مووچەی هەفتانەی نیو ملیۆن پاوەند نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button