ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی دەستبەرداری دەرزەنێک یاریزانی دەبێت

بلوز پلانی مێرکاتۆی هاوینەی داڕشتووە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لەندەنی پلانی بۆ بەڕێکردنی نزیکەی یەک دەرزەن یاریزانی تیپەکەی داڕشتووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەیەوە، یانەی چێڵسی بەنیازە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری 11 یاریزانی ببێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواوی کردووە و لسیتی ناوی یاریزانەکانیشی ئامادەکردووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، ناوی رەحیم ستێرلینگ و بێن چیلوێل لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە کە هاوینی داهاتوو بلوز دەستبەرداریان دەبێت.

ئەو هەنگاوەی تیپەکەی تۆد بیۆیلی لەپێناو ئەوەیە بتوانن لە مێرکارتۆی هاوینە چەند گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکەن، گواستنەوەی هێرشبەرێکی لێهاتووش لەپێشینەی کارەکانیان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button