ئینگلتەراگرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی پورتوگالی و  یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.

مانچێسته‌ر سیتی زوو لە کێبڕکێی نازناوی پریمەرلیگ دووركه‌وته‌وه‌، له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاش له‌ قۆناخی پله‌ی ئۆف بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناخی شازده‌ به‌ ریال مه‌درید دۆرا، تەنها جامی یەکێتی ئینگلتەرا ماوه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر بكات و ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌ به‌ دۆخێكی خراپ گوزه‌ر ده‌كات.

بەگوێرەی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، سیلڤا دەیەوێت لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە و هیچ نیازێکی نییە هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ جێبهێڵێت.

گرێبەستەکەی سیلڤا لەگەڵ مانچێستەر سیتی له‌ هاوینی 2026 كۆتایی دێت و رۆژنامەکە ئاشكرای كردووه‌، سیلڤا دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی تەواو بکات، بەو هیوایەی وەرزی داهاتوو باشترین ئاستی خۆی پێشكه‌ش بكات.

سیلڤا 394 یاری لەگەڵ مانچێسته‌ر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان كردووه‌ و 69 گۆڵ و 69 ئەسیستیشی هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button