مانچێستەر یونایتد یاریزانێکی 80 ملیۆن یۆرۆیی کردووەتە ئامانج
"یانەکەی بە مەرجێک ئامادەیە دەستبەرداری ببێت"

یاریگا –
مانچێستەر سیتی دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس نەبووە و هێشتا چاوی لەسەرییەتی.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر هێشتا وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی چابڤی سیمۆنسی هۆڵەندی نەهێناوە و لە هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
🚨🔴 Understand Manchester United are still keen on #Xavi. The club have never lost focus on him. In addition to a striker, they are also looking for a versatile attacking midfielder.
The problem: Xavi is very expensive. RB Leipzig are demanding €80m. However, a departure for… pic.twitter.com/IAQe5QuM0k
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) March 19, 2025
لایپزیگی ئەڵمانی لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو گرێبەستی سیمۆنسی لە خواستنەوە کرد بە هەمیشەیی و تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵی واژۆ کردووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، لایپزیگ ئامادەیە دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، بەڵام کێشەکە نرخە زۆرەکەیەتی و داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، شەیتانە سوورەکان هەر لە بۆندسلیگا چاودێری بێنیامین شێشکۆی سلۆڤینی و هوگۆ ئێکیتیکێی فەڕەنسی دەکەن.