
یاریگا –
خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، یارییەکەی بەرامبەر کوێت کە لە بەسرە بەڕێوەدەچێت، گرنگە و دەبێتە هۆی ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق له گه‌یشتن به مۆندیال نزیكتر ببێته‌وه.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 09:15 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌سڕه میوانداری كوێت ده‌كات.
کاساس لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی پێش یارییەکە گوتی، یارییەکەمان بەرامبەر کوێت زۆر گرنگە، چونکە هەنگاوێک لە گه‌یشتن به مۆندیال نزیکمان دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەیمەن حسێن ئامادەیە بۆ یارییەکە، دوای پێكانه‌كه‌ی چه‌ند مه‌شقێكی كردووه، ئەمەش گوزارشتە لە ئامادەیی جەستەیی، بەشداریکردنی یاریزانەکان لەگەڵ یانەکانیان و ئاستە بەهێزەکانیان هۆکارێکی ئەرێنییە بۆ هەڵبژاردەكه‌مان، ئێستا یاریزانمان له كوالێتیه‌كی به‌رزن.
کاساس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگه‌ر نه‌كردووه، دەبێت سەرەتا سەرنجمان لەسەر یارییەکەی بەرامبەر کوێت بێت و دواتر بیر لە یارییەکانی داهاتوو بکەینەوە، شكست هێنان له‌م یارییه، تیپەکە دەخاتە ژێر فشارێکی زۆرەوە”.
كاساس گوتیشی، متمانه‌م به تیپه‌كه‌م هه‌یه بتوانین سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، ئه‌م یارییه زۆر گرنكه به تایبه‌ت بۆ حیساباتی سه‌ركه‌وتمان بۆ مۆندیال.
سەبارەت بە لێدوانەکانی پێشوو كاساس گوتی، بە هەڵە لێکدراونەتەوە كه باسی فشاری هاندەرانم كردووه كه دروستی دەکەن، مەبەستم هاندەرانی سۆشیال میدیایە نەک هاندەرانی ئامادەبوو لە یاریگاکە، هاندەرانی ئێمە لە یاریگا پشتیوانمانن، زۆرجاریش فشار دەخەنە سەر یاریزانانی بەرامبەرمان.
كاساس 32 یاریی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی كردووه، 18 بردنه‌وه و 7 دۆران و 7 یه‌كسانبوونی هه‌یه، له‌ژێره سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره ئیسپانیه عێراق 53 گۆڵی كردووه و 29 گۆڵی لێكراوه و بوونه‌ته پاڵه‌وانی جامی كه‌نداوی 2023 كه له به‌سڕه به‌رێوه‌چوو.
له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیاش بۆ مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یاریی ده‌كات و خاوه‌نی 11 خاڵه و له پله‌ی دووه‌مه به جیاوازی 3 خاڵ له دواوه‌ی كۆریای باشوری خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌مه.
چوار یاریی له پاڵه‌وتنه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌م ماوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پارێزگاری له‌و پێگه‌ی ئێستای بكات ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌گاته مۆندیال .