
یاریگا –
پاریس سانجێرمان پلان بۆ تۆڵەکردنەوە لە ریال مەدرید دادەڕێژێت و چەند یاریزانێکی یانەکەیان کردووەتە ئامانج.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا خۆسێ فێلیکس دیاز بڵاویکردووەتەوە، ناسڕ خلێفی هێشتا ئەوەی لەیاد نەکردووە، کە ریال مەدرید بەبێ بەرامبەر کیلیان ئێمباپێی لەچنگیان دەرهێنا، هەست دەکات دزییەکی گەورەیان لێکراوە و دەیەوێت تۆڵەی خۆی بکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، پاریس ماوەیەکە لەنزیکەوە چاودێری ئەستێرە لاوەکانی ریال مەدرید دەکات. بەنیازن لەتۆڵەی کیلیان ئێمباپێ گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە گەوهەرەکانی “لا فابریکا” تیپی لاوانی ریال مەدرید واژۆ بکەن.
😱 El PSG quiere devolver el golpe de Mbappé llevándose alguna joya de La Fábrica
✍️ @jfelixdiaz https://t.co/1zalEQMWHW
— MARCA (@marca) March 19, 2025
چەند رۆژێک لەمەوبەر لە قەتەر تیپی لاوانی ریال مەدرید بەشداریی پاڵەوانێتی “کاس”ـی کرد، کە ئالڤارۆ لۆپێز سەرکردایەتی تیپەکەی دەکرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.
بڕایان بوگاریان یەکێکی دیکەیە لە ئەستێرەکانی تیپەکە، خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا و چەند رۆژێک دواتریش یەکەم گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ ریال مەدرید واژۆکرد. لە مەدرید دەستلێدان لەو یاریزانە قەدەغەیە و هەرگیز بۆ فرۆشتن نییە.
Al Kass Qatar Airways International Cup 🏆
CHAMPIONS FOR THE THIRD TIME🏆
REAL MADRID🏆
Paris Saint-Germain0⃣-3⃣Real Madrid #QatarAirways #AlkassEnglish #alkassintlcup2025 #Shoof #QatarAirways @qatarairways @qatarairwaysar pic.twitter.com/w60gk53At2— Alkass English (@alkassenglish) February 22, 2025
ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە 3-0 لە پاریس سانجێرمانی بردەوە و بووە پاڵەوان، پاش یارییەکە ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس چووە لای یاریزانانی ریال مەدرید و پیرۆزبایی لێکردن. بەڵام وەک ڕێوییەکی فێلباز لەنزیکەوە چاودێری ئاستی تیپەکەی کردووە و پلامن بۆ گواستنەوەی یاریزانێکیان دادەڕێژێت.
ریال مەدریدیش هەستی بە جوڵەکانی پاریس کردووە، بۆ هەموو ئەگەرێک خۆی ئامادەکردووە و وەک پلانی هێرشی پێچەوانە دەستی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانی کردووە.
📌 Pretemporada 2024/25
👉 Cadete A
👉 Cadete B
👉 Cadete Femenino#LaFábrica pic.twitter.com/ysS5VfMzt5— Cantera Real Madrid (@lafabricacrm) August 20, 2024