دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەیەکی ئینگلیزی بەجارێ دوو یاریزانی ریال مەدریدی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

لە ئینگلتەراوە خواستی گواستنەوە بۆ دوو یاریزانی ریال مەدرید هاتووەتەپێشەوە و پارەیەکی خەیاڵیشیان بۆ ئامادەکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێسی ئیسپانی، یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەپەرۆشە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ رۆدریگۆ و ئێندریک.

سەرچاوەکە زانیوشیەتی کە یانە لەندەنیەکە ئامادەیە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو هەردوو بەڕازیلیەکەی یانە مەدریدیەکەدا خەرج بکات.

پیشاندانی خواست لەلایەن بلووزەوە لەکاتێکدایە پێشتر مانچێستەر سیتی هەمان نیازی هەبوو بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ. بەڵام کارگێڕی ریال نەیدەویست هەروا بەئاسانی دەستبەرداریی رۆدریگۆ بێت.ئێستاش کە ناوبراو یەکێکە لە رەگەزە سەرەکییەکانی مێرێنگی، پێناچێ بیرۆکەی فرۆشتنیان هەبێ.

ئەوەش تەواو جیاوازتره لە دۆخی ئێندریک کە بەتەواوەتی کورسینیشین کڕاوە و رەنگە ئۆفەرێکی دڵخواز بتوانێ لاوە بەڕازیلیەکە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button