ئه‌مریکائیسپانیاجیهان

کەی یارییە دواخراوەکەی فینالیسیما بەڕیوەدەچێت؟

Yariga App

یاریگا –

پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا و یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی نوێ دەبێت لە فینالیسیما رووبەڕووی یەکترببنەوە، بەڵام بە کردەوە لە ساڵی 2025 مەحاڵە.

فینالیسیمای نێوان ئەرجەنتین و ئیسپانیا چی بەسەرهات؟ پاڵەوانێتییەکە کە پاڵەوانانی جامی ئەمریکا و یۆرۆ رووبەڕووی یەک دەکاتەوە، دووەم وەشانی خۆی بە فۆرماتێکی نوێ بەڕێوەدەبات. بڕیاربوو یارییەکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2025 ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی جەنجاڵی ساڵنامەی تۆپی پێی نێودەوڵەتی یارییەکە دواخراوە.

فیفا بە فەرمی ساڵنامەی هەڵبژاردەی نیشتمانییەکانی تا ساڵی 2030ی راگەیاند. لە ساڵی 2025دا وادەی پاڵاوتنەکان و یارییە دۆستانەکان تەرخانکراوە، ئەمەش وایکردووە دۆزینەوەی کاتێکی گونجاو بۆ یارییەکانی فینالیسیما قورس بێت.

لەم هەلومەرجەدا پێشبینی دەکرێت یاریی نێوان ئەرجەنتین و ئیسپانیا لە مانگی ئازاری 2026، لە نێوان 23 بۆ 31ی ئازار، یان ئەگەر ئەوە نەکرا، لە نێوان 1 بۆ 9ی حوزەیران ئەنجام بدرێت. ئەم دوو وادەیە تاکە وادەی بەتاڵن پێش مۆندیالی 2026.

هێشتا شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکە دیاری نەکراوە. لە کاتێکدا فینالیسیمای پێشووتر لە ئەوروپا (یاریگای وێمبڵی) بەڕێوەچوو، رێکخەران رایانگەیاند کە ئەمجارە پێویستە لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت، ئەمریکا وەک بژاردەیەک لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور یارییگای (کۆنمێبۆڵ) پێشنیار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button