
یاریگا –
دواى پشووی نێوده‌وڵه‌تی بارسێلۆنه پێنج یاریی زۆر گرنگ چاوه‌رێی ده‌كات و له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه هه‌بێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی تیشكی خستۆته سەر ئەو یارییە سەرنجڕاکێشانەی بارسێلۆنا چاوەڕێی دەکات ئه‌مه‌ش دوای کۆتایی هاتنی پشووی نێودەوڵەتی كه ئێستا یاریی هه‌ڵبژارده‌كان ده‌ست پێده‌كات.
🗓️🟦🟥 El exigente calendario del Barça tras el parón liguero: 5 partidos en 14 días
✍️ @paugalceran1 https://t.co/cksnSg2vbO
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 18, 2025
بارسێلۆنا لە ساڵی 2025 دووچاری هیچ شكستێك نه‌بووه، هەروەها لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی شا و چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگه و لوتکەی لالیگادایە، کە پێگەیەکی گونجاوە بۆ تیپەکەی هانزی فلیک، 14 یاریزانی تیپه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان به‌شدار ده‌كه‌ن.
رۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئەگەری هەیە بارسێلۆنا لەماوەی 14 رۆژدا پێنج یاری گرنگ و چاره‌نووساز بكات، به تایبه‌ت ئەگەر یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە 27ی ئازاردا یه‌كلایی بكرێته‌وه له‌و كاته ده‌كرێت، چونكه هه‌ردوو یانه تانه‌یان له بڕیاره‌كه داوه کە بارگرانییەکی گەورەی دەخاتە سەر یاریزانی تیپه‌كه، بەڵام پێدەچێت گۆڕانکاری له وادەی یارییەکەدا نەکرێت.
بارسێلۆنا دوای پشووی نێوده‌وڵه‌تی به یاریی ئۆساسۆنا یارییه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه كه ئه‌م یارییه یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی 27ـی لالیگایه‌و 27ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رامبه‌ر ئه‌م تیپه یاریی ده‌كات.
دواتر بارسێلۆنا رووبه‌رووی جیرۆنا ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش له ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی 29ـی لالیگایه و یارییه‌كه 30 ئه‌م مانگه ده‌كاته رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رێوه‌ده‌چێت.
بارسا رۆژی چوارشه‌ممه 2ـی نیسان یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌كات و ئه‌م یارییه چاره‌نوسی تیپه‌كه له جامی شا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه له یاریی چوون (4-4) یه‌كسانبوون.
له رۆژی 5ـی نیسان بارسێلۆنا له گه‌ڕی 30ـی لالیگا به‌رامبه‌ر ریال بێتس یاریی ده‌كات و له 9ـی هه‌مان مانگیش له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له یاریی چوونی چاره‌گی كۆتایی رووبه‌رووی بۆروسیا دۆرتمۆند ده‌بێته‌ووه.
یارییه‌كانی بارسێلۆنا گرنگ و چاره‌نووسازن و فشارێكی زۆر له‌سه‌ر یانه‌كه دروست ده‌بێت بۆیه یانه‌كه داوای كردووه یارییه‌كه‌ی ئۆساسۆنای بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت.