
یاریگا –
مەسعود ئۆزێل، لەلایەن ڤێردێر برێمن، یانەی پێشووی خۆی سزادراوە و هۆکارەکەش دروستکردنی تاتۆیە.
ئۆزیل لە کاروانی وەرزشیدا یاریی بۆ یانەکانی ئارسیناڵ، ریال مەدرید، ڤێردەر برێمن، فەنەرباچێ و شالکێ کردووە. لە هاوینی ساڵی 2023 وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنا.
ڤێردێر برێمن بڕیاریداوە، رێگە بە چوونە ژوورەوەی ئۆزیل بۆ یاریگاکانی نەدات، ئەمەش بەهۆی دروستکردنی تاتۆی گروپی گورگە خۆڵەمێشییەکان، کە گروپێکی راستڕەون و بە توندڕەوی و نەتەوە پەرستییەکی لەڕادەبەدەر بەناوبانگن.
ڤێردەر برێمن یارییەکی رێزگرتنی بۆ دیێگۆ ریباس، یاریزانی پێشووی یانەکە رێکخست، سەرەڕای ئەوەی ئۆزیل و دیێگۆ بەیەکەوە یارییانکردووە، بەڵام رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، برێمن لەگەڵ دیێگۆ رێککەوت کە ئۆزیل بانگهێشتی یارییەکە نەکرێت.
گوتەبێژی یانەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند
بەهۆی کردارەکانی ئەم دواییەوە کە گوزارشت لە بەهاکانی یانەکە ناکات، لەگەڵ دیێگۆ رێککەوتین، ئۆزیل بانگهێشتی یارییەکە نەکەین.
ئۆزیل بەمدواییە چووەتە نێو جیهانی سیاسەت و بووەتە ئەندامێکی کارای پارتی داد و گەشەپێدانی رەجەب تەیب ئەردۆغان.