ئه‌وروپا

دی یۆنگ: بارسێلۆنا لە توانایدایە چامپیۆنسلیگ بباتەوە

یاریگا: فرانكی دی یۆنگ، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە یانەكەی لە توانایدا هەیە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بباتەوە.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دی یۆنگ ووتی: بێگومان جیاوازی هەیە لە نێوان فەلسەفەی ڤاڵڤێردی و سیتین لە زۆر شت بەڵام شێوازی یاریكردنیان زۆر جیاواز نیە.

سەبارەت بە شوێنی دڵخوازی بۆ یاریكردن ووتی: لە هەر شوێنێك ڕاهێنەر بیەوێت دەتوانم یاری بكەم، بە هەموو شێوەیەك ئامادەم هاوكاری یانەكەم بكەم.

هەروەها ئەستێرە هۆڵەندیەكە ووتیشی: بێگومان دەمانەوێت سەرجەم نازناوەكان ببەینەوە، ئەوە شتێكی ئاساییە كاتێك تۆ یانەكەت بارسێلۆنا بێت، ئێمە لە تواناماندا هەیە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بهێنین و هەول بۆ ئەوە دەدەین.

بارسا ڕووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنسلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button