سعوودیەگرنگترین

ئیڤان تۆنی بڕە پارەیەکی زۆر لە ئاهەنگێکدا خەرجدەکات

Yariga App

یاریگا –

ئیڤان تۆنی پشووی نێودەوڵەتی هەڵبژاردەکانی قۆستەوە بۆ سازدانی ئاهەنگێکی پر خەرجی لە لەندەن ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی.

ئیڤان هاوینی 2024 بە گرێبەستێک تا 2028 و بەهای 40 ملیۆن پاوەند لە یانەی برێنتفۆردی وڵاتەکەیەوە روویکردە ئەهلی سعوودی. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە جیاوازەکانیش، ئەو هێرشبەرە مووچەی هەفتانەکەی لە ئەهلی خۆی دەدات لە نزیکەی 400 هەزار پاوەند. لەگەڵ پیشاندانی ئاستی چاوەڕوانکراویش، بۆی زیاددەکرێت بۆ 500 هەزار.

رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ئاشکرایکردووە تۆنی بۆ سازدانی ئاهەنگی 29 ساڵەیی رۆژبوونی خۆی، بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەڕاوەتەوە بۆ لەندەن و تەنها لە یەک شەودا کە Chipی راپەر ئامەدەبووە و میوانە ڤی ئایپیەکانیسی بریتی بوونە لە مایکڵ ئۆلیسی بایرن میونشن، ترێڤۆر چالۆبای چێڵسی و جۆ گۆمێزی لیڤەرپوول، بڕی 100 هەزار پاوەندی خەرجکردووە.

ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە ئاهەنگەکە تا کاتژمێر 2ی بەرەبەیان بەردەوامیی هەبووە، پاشان تۆنی و میوانە تایبەتەکانی بەڕێکەوتوون بۆ هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی Rosewood کە دەکەوێتە ناوەڕاستی لەندەنەوە.

سەرچاوەکە لە زاریی یەکێک لە نزیکەکانی تۆنیەوە رایگەیاندووە کە ئەو یاریزانە نیگەران بووە لەوەی تیمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بانگهێشت بکات. بەڵام ئەوەشی راگەیاندووە کە ئاهەنگەکە لە چەند شوێن و رێستۆرانتێکی دیکە بەردەوامیی دەبێت.

یاریزانە ئینگلیزیەکە لە 33 یاریی ئەم وەرزە بۆ ئەهلی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 22 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 5 ئەسێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button