ئینگلتەرا
ئەو پێنج یاریزانەی خاوەن زۆرترین مووچەن لە پریمەرلیگ

پریمەرلیگی ئینگلتەرا ئەو خولەیە کە خاوەنی گەورەترین قەبارەی بازرگانی یە، هاوکات زۆرترین مووچەش بە یاریزانەکانیان دەدەن لەسەر ئاستی ئەورووپا.
ئەوەی جێگە سەرنجە پێدانی زۆرترین مووچە گەرەنتی باشترین ئاست ناکات. لە پێنج بەرزترین مووچەی خولەکەدا ناوی هەریەک لە کاسیمیرۆ، جاک گریلیش دەبینرێت کە لە باشترین ئاستی خۆیاندا نین لەوکاتەوەی پەیوەندییان بە یانەکانیانەوە کردووە هەروەها کێڤن دی بروین و ئێرلینگ هالاند سەرەڕای سەروەرییەکانیان لە ساڵانی رابردوو ئەوانیش لەم وەرزەدا وەک پێویست نین
گریلیش جگە لە مووچە زۆرەکەی بە 100 ملیۆن پاوەند گوێزرایەوە بەڵام چوار وەرزە خاوەنی ئەو مووچە خەیاڵییەیە و بە سەرجەمیان تەنها 11 گۆڵی لە پریمەرلیگ تۆمارکردووە.
مانچێستەر سیتی خاوەنی سێ یاریزانە لە بەرزترین پێنج مووچە بەم جۆرە (ساڵانە)
- ئێرلینگ هالاند – مانچێستەر سیتی – 35 ملیۆن و 279 هەزار دۆلار
- کێڤن دی بروین – مانچێستەر سیتی – 26 ملیۆن و 879 هەزار دۆلار
- محەمەد سەڵاح – لیڤەرپوول – 23 ملیۆن و 519 هەزار دۆلار
- کاسیمیرۆ – مانچێستەر یونایتد – 23 ملیۆن و 519 هەزار دۆلار
- جاک گریلیش – مانچێستەر سیتی – 20 ملیۆن و 159 هەزار دۆلار.