ڤیدیۆ: پەیامە دڵشکێنەرەکەی رامۆس بۆ مەدرید لە کاتی ئاهەنگگێڕان بۆ گۆڵەکەی

سێرجیۆ رامۆس ئەفسانەی زیندووی ریاڵ مەدرید لەدوای تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی بۆ یانەی مۆنتێری مەکسیکی، پەیامێکی تەنز ئامێز و دڵشکێنەری نارد بۆ ریاڵ مەدرید لەرێگەی ئاهەنگگێڕان بۆ گۆڵەکەیەوە.
رامۆس دوای جێهێشتنی سیڤیلیا، خەونی ئەوەبوو بگەڕێتەوە مەدرید و لەو یانەیە واز لە یاریکردن بهێنێت بەڵام سەرەڕای کێشە گەورەکانی هێڵی بەرگری، ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانەی رەتکردەوە.
سێرجیۆ، لەدوای تۆمارکردنی گۆڵێک بۆ مۆنتێری، بە زمانی ئاماژە هەمووانی تێگەیاند کە دوو جار تەلەفۆنی کردووە بۆ ریاڵ مەدرید بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە. دواتر ئاماژە بۆ ژمارەی درێسەکەی دەکات کە ئەو خولەکەیە رامۆس گۆڵی بردنەوەی بۆ تۆمارکردن بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی پاڵەوانەکان و پێیان دەڵێت من ئەو کەسەبووم چامپیۆنزلیگم بۆ بردنەوە و ئێوەش منتان پشتگوێ خست.
سێرجیۆ لە مەکسیک لە چوار یاریدا خاوەنی دوو گۆڵ و کارتێکی سوورە، یانەکەشی لە پلەی هەشتەمی خولی مەکسیکی دێت بە جیاوازی 8 خاڵ لەگەڵ کڵەب ئەمێریکای پلەی یەکەم دوای تێپەڕبوونی 12 هەفتە بەسەر خولەکەدا.