
یاریگا –
کۆمپانیای پووما کۆتایی بە قۆرخکارییە دوورودرێژەکەی کۆمپانیای نایکی دەهێنێت و لەمەودوا لە پرێمەرلیگ تۆپی پووما دەبینرێت.
ماوەی 25 ساڵە نایکی ئەمریکی دروستکەر و دابینکەری تۆپی یارییەکانی خولی ئینگلیزیە، بەڵام بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕەپانەکە بۆ رکابەرە ئەڵمانییەکەی چۆڵ دەکات.
لە بەیاننامەیەکی فەرمی پرێمەرلیگدا هاتووە کە دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە لەم هاوینەی دێت، لەگەڵ نایکی ئەمریکی جیادەبنەوە بەهۆی نەگەیشتنیان بە رێککەوتن لە ماوەکانی رابردوودا. جێگرەوەشی، وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پوومای ئەڵمانییە.
پووما دابینەکەری تۆپی خولی ئیتاڵیە لەوەتەی وەرزی 2022/23 و هەروەها خولی ئیسپانیش لە 2019/20. بە رێککەوتنیشی لەگەڵ خولی ئینگلیزی، هێندەیتر پێی خۆی خۆی لە جیهانی سپۆنسەریکردن قایمتردەکات.
Premier League x Puma 🔥
Puma will become the Premier League’s official ball supplier from the 2025/26 season, ending Nike’s 25-year reign. pic.twitter.com/23e5mCDw1k
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) March 17, 2025
پێشتر پووما تۆپی بۆ هەردوو جامی کاراباو و جای یەکێتی ئینگلتەرای دابین کردووە و پەیوەندییەکی دێرینیان هەیە، بەڵام بێ رەخنەیش نەبووە. بەتایبەت پێپ گواردیۆلا کاتێ له هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا زۆر بە زەقی رەخنەی لە کواڵیتی تۆپەکانی گرت لەدوای یارییەکەیان بەرامبەر پلیمۆس لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا کاتێک وتی
تۆپی چامپیۆنزلیگ تایبەتن، هی پرێمەرلیگیش هەروا. بەڵام ئەمەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا نا. کۆنترۆڵکردنی زەحمەتە. تۆپێکی گونجاو نییە. ساڵانێکی زۆرە ئەم شتە لە کارابا و جام روودەدات. دەزانم بابەتەکە بازرگانییە و رێککەوتنی لەسەرکراوه. تۆ دەزانی هەر لە یارییەکەی ئەمشەو چەند تۆپ (20 شووت) بەسەر خانەی گۆڵدا رۆیشت؟ بەڵام لە یارییەکانی تردا و لەو جۆرە دەرفەتانە تۆپەکە بەشێوەیەکی ئاسایی دەچنە گۆڵ.