ئیسپانیاگرنگترین

راستیەکی سەیر لەبارەی گریزمان خرایەڕوو

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوە و راپۆرتە جیاوازەکان لەسەر یاریی لووتکەی خولی ئیسپانی لەنێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا بەردەوامیی هەیە و لەو چوارچێوەیەدا زانیارییەکی سەیر لەبارەی ئانتوان گریزمان خرایەڕوو.

شەوی رابردوو لە میانی هەفتەی 28ی لالیگا بارسێلۆنا لە ریمۆنتادایەکی کەم وێنەدا 2-4 شکستی بە رۆخی بلانکۆ هێنا. لەو یارییەی کە تا دوای خولەکی 70ی یارییەکەش هەر خاوەن ماڵ بە 2 گۆڵ لەپێش میوانە کەتەلۆنییەکەیانەوەبوو.

بەو دۆراندنە، ئاتلێتیکۆ خەونی نزیکتربوونەوەی لە پێشەنگایەتی خولەکە لێشێوێندرا و هاتەوە پلەی سێیەم، بەجۆرێک کە رەنگە تا رادەیەکی زۆریش لە گەیشتن بە نازناوەکە ئەرکی قورستربوو. بەوەش جارێکیتر گریزمان بێ نازناو دەمێنێتەوە سەرەڕای ئەزموونی 16 ساڵ یاریکردن لە خولی ئەو وڵاتە کە یەکەم جار لە 2009-2014 لە ریاڵ سۆسیدادەوە دەستیپێکرد پێش ئەوەی بارگەی بۆ یانە مەدریدیەکە بگوازێتەوە.

ئەستێرە فەڕەنسیەکە لەو ماوەیەدا تا ساڵی 2019 لەگەڵ ئاتلێتیکۆ هیچ جارێک نەیتوانی نازناوی لالیگا بباتەوە. دوای پەیوەندیکردنیشی بە بارسێلۆناوە لە 2019-2022، دیسان وشکەساڵیی روویکردە بلاوگرانا.

هەردوو یانەکە لە 2015-2021 توانیان 5 نازناو کۆبکەنەوە، بەڵام لە هیچ وەرزێکی پاڵەوانبوونیاندا گریزمانیان لەگەڵ نەبوو.

ئەم وەرزەشی بێتە سەر کە پێشبینی دەکرێ کۆتا وێستگەی بێت لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئانتوان بە سفر نازناوی خول ئیسپانیا جێدەهێڵێت. لەکاتێکدا هەر خۆی بە تۆمارکردنی 197 گۆڵ، خاوەنی زۆرترین گۆڵە بە درێسی ئەو یانەیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button