گرنگترینمۆندیالی یانەکان

بۆ ئەوەی حاڵەتەکەی ئالڤارێز دووبارە نەبێتەوە تەکنەلۆژیایەکی نوێ لە دروستکردنی تۆپ بەکار دەهێنرێت

Yariga App

یاریگا –

بۆ ئەوەی حاڵەتەکەی خولیان ئالڤارێز دووبارە نەبێتەوە، تەکنەلۆژیایەکی نوێ لە دروستکردنی تۆپ بەکار دەهێنرێت و تۆپەکە بە تەکنەلۆژیا دەبەسترێتەوە کە کۆمپانیای ئادیداس دروستی کردووە.

کۆمپانیای ئادیداس کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی کەلوپەل و جلوبەرگی وەرزشی، رایگەیاندووە تۆپە نوێیەکەی مۆندیالی یانەکان بە تەکنەلۆژیاوە بەستراوەتەوە، تۆپە نوێیەکەی ئادیداس کە لە مۆندیالی یانەکان یاریی پێ دەکرێت، تەکنەلۆژیای Connected Ball Technology تیادا بەکارهاتووە، ناهێڵێت رووداوی وەکو خولیان ئالڤارێز بە گوماناوی بمێنێتەوە و هەر بەرکەوتنێک بەر تۆپەکە بکەوێت تۆمار دەکرێت.

کۆمپانیا ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی تۆپەکە بە تەکنەلۆژیا بەستراوە، هەر بەرکەوتنێک تۆمار دەکات و یەکسەر بەرکەوتنەکەی تۆپەکە دەگاتە سیستەمی ڤار، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکان وردتر و خێراتر بڕیاری دروست بدەن.

بەگوێرەی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیەی لە دروستکردنی تۆپەکە بەکارهاتووە، لە حاڵەتی وەکو پێناڵتییەکەی خولیان ئالڤارێز لە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یارمەتیدەر دەبێت، بۆ ئەوەی بە دروستی و بە وردی گومانەکان یەکلا بکرێتەوە، کە تاوەکو ئێستا بۆچوونی جیاواز و گومان لەوە هەیە، تۆپەکە بەر پێیەکەی دیکەی هێرشبەرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کەوتووە یان نا.

تۆپە نوێیەکەی ئادیداس تایبەتە بە مۆندیالی یانەکانی 2025 کە هاوینی داهاتوو لە ئەمریکا یاریی پێدەکرێت، نرخی تۆپە ئۆرجیناڵەکە 160 دۆلارە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button