
یاریگا –
بارسێلۆنا لە وادەی دەستنیشانکراوی یارییە دواخراوەکەی نیگەرانە و تانەی لێ دەدات، چونکە لە ماوەی بەڕێوەچوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە دەچێت.
کۆمەڵەی لالیگا بڕیاریدا بەشێوەیەکی فەرمی لە 27ـی ئەم مانگە، یارییە دواخراوەکەی بارسێلۆنا و ئۆساسونا بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەم بڕیارە بە دڵی بارسێلۆنا نییە، چونکە ئەگەر یارییە دواخراوەکە لەوکاتەدا بکرێت، ئەوا هەریەکە لە رافینیا و رۆناڵد ئاراوخۆ بەهۆی پابەندبوونیان بە یاریی هەڵبژاردەکانیان لەو یارییە بێبەش دەبن.
🤬 Indignación en el Barça por jugar el 27 de marzo contra Osasuna
👉 Gran enfado en el club por tener que jugar muy probablemente sin Araujo ni Raphinha
✍️ @tjuanmarti https://t.co/WPksLdJxY8
— Diario SPORT (@sport) March 17, 2025
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لەو وادە دەستنیشانکراوە رازی نییە و بەنیازە تانە لە بڕیارەکە بدات و پەنا بباتە بەر دادگا، بۆ ئەوەی یارییە دواخراوەکەی لەو رۆژە نەکرێت.
هەفتەی رابردوو بارسێلۆنا چەند خولەکێک بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە لە گەڕی 26ی لالیگا بەرامبەر ئۆساسونا، هەواڵی گیان لەدەستدانی پزیشکی یانەکەی راگەیاند و تەواوی هاندەرانی شۆک کرد.
یارییەکە لەسەر داوای بارسێلۆنا بۆ کاتێکی دیکە دواخرا و لە بەیاننامەیەکدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی پزیشکەکە کرا.