هۆیلوند بە گۆڵکردن شادبووەوە دوای 21 یاری

راسموس هۆیلوند هێرشبەری مانچێستەر یونایتد سەرەنجام گۆڵێکی تۆمارکرد دوای تێپەڕبوونی 21 یاری بەسەر دواین گۆڵیدا.
ئاستی یونایتد لەگەڵ روبن ئامۆریمی راهێنەری نوێ، قۆناغ بە قۆناغ بەرەو باشتر دەچێت و لەگەڵیشیدا ئاستی یاریزانەکانی پێشڤەچوونیان پێوە دیارە.
لە نوێترین پێشهاتیشدا شەوی رابردوو، یونایتد 3-0 شکستی بە لێیستەر سیتی هێنا و یەکێک لە گۆڵەکانیش هۆیلوند تۆماریکرد.
دوای گۆڵەکە، هۆیلوند لە ئینستاگرام پۆستێکی کرد و تێیدا دەڵێ
“بەڵێ، ئەتوانم بڵێم زۆر چێژم لێبینی”.
View this post on Instagram
هەروەها روبن ئامۆریم دوای یارییەکە ستایشی ئەو یاریزانەی کرد و وتی
ئەم گۆڵە زۆر گرنگ بوو بۆ ئەو. ئەو کارە راستەکان دەکات و یارمەتی تیمەکە دەدات و بۆ هەموو تۆپێک دەجەنگێت. ئەمڕۆش گۆڵێکی گرنگی تۆمارکرد لە ساتێکی پێویستی یارییەکەدا. پێم وایە شایستەی ئەو گۆڵە بوو لە هەموو کەس زیاتر
“He deserved that goal more than anybody”
Man Utd boss Ruben Amorim discusses Rasmus Hojlund, after he broke his goal drought after 21 games
pic.twitter.com/m5Jp6EjASu
— Football on TNT Sports (@footballontnt) March 17, 2025