ئیسپانیا

ئیسپانیا جێگرەوەی کاسادۆی لە بۆندزلیگا دۆزییەوە

Yariga App

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاریدا ئەلێکس گارسیا ی ناوەڕاستکاری لیڤەرکوسن بانگهێشتی پێکهاتەکەی بکات پاش پێکانی مارک کاسادۆ.

شەوی رابردوو کاسادۆ لە یارییەکەی بارسێلۆنا و ئەتڵەتیکۆ تووشی پێکان هات و پێویستی بە چەند مانگێکە بۆ چاک بوونەوە. بەوەش چاوەڕوان ناکرێت ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا بگەڕێتەوە یاریگاکان.

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا رایگەیاند لەبری کاسادۆ، بانگهێشتی ئەلێکس گارسیای 27 ساڵی کردووە کە یاریزانی لیڤەرکوسنی ئەڵمانیا.

هاوکات هەر لە بارسا، ئینیگۆ مارتینێز پێککرا و لەجێگەی دییان هوسێین ی بەرگریکاری بۆرنمس بانگهێشتکرا لە جێگای.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگهێشتی حەوت یاریزانی بارسێلۆنای کردبوو بۆ یارییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا لە چارەگی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا. بەڵام دوابەدوای پێکانی کاسادۆ و ئینیگۆ، ئێستا پێنج یاریزانی ئەو یانەیە ماونەتەوە کە بریتین لە پێدری، کوبارسی، لامین یامال، فێران تۆرێس و دانی ئۆڵمۆ،

بابەتی زیاتر

Back to top button