ئیتاڵیا

گاسپێرینی: هەڵەی ئەتەلەنتا نیە و ناوبژیوان یارییەکەی تێکدا

Yariga App

جیان پیێرۆ گاسپێرینی هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوان پاش شکستی ئەتەلەنتا بەرامبەر ئینتەرمیلان لەو یارییەی دوو کارتی سوور بەرزکرایەوە.

ئەتەلەنتا بە سەرەتایەکی باش دەستیپێکرد بەڵام ئینتەر بەرگەی گرت و یارییەکە لە نیوەی یەکەم بی گۆڵ بەکۆتا هات. لە نیوەی دووهەمدا ئینتەر لە خولەکی 51دا گۆڵێکی لە رێگەی ئاگوستۆوە تۆمارکرد. پاشان ئێدەرسۆن لە ئەتەلەنتا بە کارتی سوور دەرکرا لە خولەکی 81دا و ئەمەش رێخۆشکەربوو بۆ ئەوەی ئینتەر لە رێگای لاوتارۆ لە خولەکی 87دا گۆڵی دووەم تۆماربکات و کۆتایی بە یارییەکە بهێنێت.

گاسپێرینی بۆ میدیاکان وتی

کارتە سوورەکە یارییەکەی تێکدا ئەمەش جێگەی نائومێدییە نەک تەنها بۆ ئێمە بەڵکو بۆ تیمی بەرامبەر و هاندەرانیش. هیچ هۆکارێک نەبوو پێویست بکات ناوبژیوان کارتی سوور بەکاربهێنێت، ئەوەنەبووایە هێشتا یارییەکە کراوەبوو. بەڕاستی ناوبژیوان یارییەکەی تێکدا

بەم ئەنجامە ئینتەر لە پێشەنگی خولی ئیتاڵی دێت بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ناپۆلی خاوەن پلەی دووهەم و جیاوازییەکەشی لەگەڵ ئەتەلەنتای پلەی سێهەم بەرزکردەوە بۆ شەش خاڵ بە نۆ هەفتە بەر لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button