
یاریگا –
مارک کاسادۆ، بەهۆی پێکان لە لیستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی رایگەیاند، مارک کاسادۆی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا تووشی پێکان بووە و لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخراوەتەوە.
لەشوێنی یاریزانەکەی بارسا، ئالێکس گارسیا، ناوەڕاستکاری بایەر لیڤەرکوزن بۆ دوو یاریی داهاتووی ماتادۆر لە قۆناخی چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ بانگهێشتکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، کاسادۆ لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە، بەو هۆی بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری بارسێلۆنا بەهۆی پێکان لە لیستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە و لەشوێنی ئەو دین هیوسن بانگهێشتکرا.
🚨 𝗢𝗙𝗜𝗖𝗜𝗔𝗟 | Aleix García (@97_aleix) entra en convocatoria por Marc Casadó
➡️ El mediocentro del @FCBarcelona_es no se unirá a la concentración con la @SEFutbol por molestias en su rodilla derecha tras el partido ante el @Atleti.
ℹ️ https://t.co/PzciSQCdGg… pic.twitter.com/uzH0hnyxXE
— Selección Española Masculina de Fútbol (@SEFutbol) March 17, 2025
لیستی نوێی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئیسپانیا:
گۆڵپارێز: دەیڤد دایا، ئەلێكس رێمیرۆ، ئونای سیمۆن.
بەرگریكار: پێدرۆ پۆرۆ، مینگوێزا، لی نۆرماند، پاو كوبارسی، دین هیوسن، راوول ئاسێنسیۆ، كوكۆرییا، گریماڵدۆ.
ناوەڕاست: مێرینۆ، زوبیمێندی، فابیان، پێدری، دانی ئۆڵمۆ،ئالێكس باینا، ئالێکس گارسیا.
هێرشبەر: مۆراتا، فێران تۆرێس، لامین یامال، ویلیامس، ڤێریمی، ئۆیارزاباڵ، ئایۆزی، سامو، زاراگۆزا، دانی ئۆلمۆ