ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا تووشی پێکان دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، بەهۆی پێکان لە لیستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی رایگەیاند، ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری بارسێلۆنا تووشی پێکان بووە و لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخراوەتەوە.

لەشوێنی بەرگریکارەکەی بارسا، دین هیوسن، بەرگریکاری لاوین بۆرنمس بۆ دوو یاریی داهاتووی ماتادۆر لە قۆناخی چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ بانگهێشتکراوە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئیسپانی خاڤی میگوێل، ئینیگۆ مارتینێز بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە بۆماوەی دوو تاوەکو سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.

دین هیوسن

لیستی نوێی  یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئیسپانیا:

گۆڵپارێز: دەیڤد دایا، ئەلێكس رێمیرۆ، ئونای سیمۆن.

بەرگریكار: پێدرۆ پۆرۆ، مینگوێزا، لی نۆرماند، پاو كوبارسی، دین هیوسن،  راوول ئاسێنسیۆ، كوكۆرییا، گریماڵدۆ.

ناوەڕاست: مێرینۆ، زوبیمێندی، فابیان، پێدری، دانی ئۆڵمۆ،ئالێكس باینا، مارك كاسادۆ.

هێرشبەر: مۆراتا، فێران تۆرێس، لامین یامال، ویلیامس، ڤێریمی، ئۆیارزاباڵ، ئایۆزی، سامو، زاراگۆزا، دانی ئۆلمۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button