ئیسپانیا

جولیانۆ سیمیۆنی هۆکارە شکستە قورسەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

جولیانۆ سیمیۆنی، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لیڤاندوڤسکی بە هۆکاری سەرەکی شکستی تیپەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا دەزانێت.

رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوەی یارییەکەیانی لالیگا، سیناریۆیەکی سەرنجڕاکێشی دیکە بوو. سەرەتا ئاتلێتیکۆ مەدرید بە گۆڵەکانی خولیان ئالڤارێز و ئەلێکساندەر سۆرلۆت تاوەکوو خولەکی 70 پێشکەوت، بەڵام راستەوخۆ دوای گۆڵی دووەمی ئاتلێتیکۆ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵێکی تۆمارکرد و هیوا بۆ بارسا گەڕایەوە.

ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تیپەکەی هانسی فلیک سێ گۆڵی دیکە تۆمار بکات و یارییەکە بە ئەنجامی 4-2 بباتەوە. جولیانۆ سیمیۆنی کە ئاستێکی باشی لەم یارییەدا پێشکەش کرد، دوای یارییەکە هۆکاری شکستەکەیانی ئاشکرا کرد.

سیمینۆنی گوتی:

راستییەکە ئەوەیە کاتێک یەکەم گۆڵمان لێکرا تووشی سەرسوڕمان بووین، زۆر بەخێرایی روویدا و ورەمان لەدەستدا. گۆڵی واخێرا سەرت لێدەشێوێنێت و تووشی شۆک دەبیت. لەو ساتەدا ئێمە بە تەواوی لاواز بووین. دوای گۆڵی دووەم ترس هاتە ناو یارییەکەوە و لەوێشەوە نەمانتوانی دۆخەکە بە باشی بەڕێوەببەین.

یاریی لوتکەی لالیگا لە نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا بە ئەنجامی گەورەی 4-2 بە ریمۆنتادای تیپەکەی هانسی فلیک کۆتایی هات و بارسێلۆنا بە کۆ کردنەوەی 60 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و لە دوای ئەویشەوە ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button