ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
بارسێلۆنا و لیڤەرپوول ململانێ لەسەر هێرشبەرێکی بێبەرامبەر دەکەن
هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە

یاریگا –
نزیکبوونەوەی وادەی بەسەرچوونی گرێبەستی جۆناسان دەیڤد، هێرشبەری لیلی فەڕەنسی، کۆمەڵێک یانەی خستووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە.
گرێبەستی ئەستێرە کەنەدییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە بەسەردەچێت. پێگەی فیچاخێس روونیکردووەتەوە، لیڤەرپوول و بارسێلۆنا ململانێی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە دەکەن.
دەیڤد لەم وەرزەدا رۆڵی یەکلاییکەرەوەی لەگەڵ لیل گێڕاوە، لە کۆی 24 یاریدا 14 گۆڵی کردووە و خاوەنی سێ ئەسیستە.
لیڤەرپوول یەکێکە لەو یانانەی بەدوای هێرشبەرێکی سەرەڕمی گۆڵکار دەگەڕێت و دەیڤد، بەهۆی ئاست و بەها بێ بەرامبەرەکەی، بووەتە جێی سەرنجی یانەکەی مێرسیساید.
دەیڤد کاروانی وەرزشی لە ساڵی 2018 لەگەڵ یانەی خێنتی بەلجیکی دەستپێکرد و لە هاوینی ساڵی 2020 پەیوەندی بە لیلەوە کرد. دەیڤد لەو ساتەوە 85 گۆڵی لە 170 یاریدا کردووە.