ئه‌مریکاگرنگترین

یەکەم کاردانەوەی بیانکاردی لەسەر خیانەتی نێیمار ئاشکرا دەبێت

''نێیمار دەیەوێت بە پارە میدیاکان بێدەنگ بکات''

Yariga App

یاریگا –

بڕونا بیانکاردی بە ڵایک کردنی پۆستێک، نیگەرانی خۆی لە هەڵسوکەوتی ئەم دواییەی نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی سانتۆس دەربڕی.

نێیمار و بیانکاردی لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، پەیوەندییە پچڕاوەکەیان دەستپێکردەوە، ئەمەش دوای جیابوونەوەیان لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2023.

نێیمار و بیانکاردی چاوەڕێی هاتنەژیانی دووەم منداڵیان دەکەن. نێیمار دوای ئەزموونێکی بێ ئەنجام لەگەڵ هیلال، جارێکی دیکە گەڕایەوە سانتۆس و ئامادەکاری بۆ مۆندیالی 2026 دەستپێکردووە.

جارێکی دیکە خیانەت؛ نێیمار شەوێکی سوور لەگەڵ 20 ئافرەت بەسەردەبات

چی روویداوە؟

لە میدیاکانی بەڕازیل، نێیمار بە خیانەتی هاوژینی تۆمەتبارکراوە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی زۆر لەسەر بەشداریکردنی نێیمار لە ئاهەنگێکی داخراو لەگەڵ کۆمەڵێک مۆدڵ و فاشیۆنیستەکانی بەڕازیل.

ئانی ئافوادا، مۆدڵی بەناوبانگی بەڕازیلی بە میدیایەکی بەڕازیلی راگەیاندووە؛ بڕی 20 هەزار ریالی بەڕازیلی (3500$) بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگێکی تایبەتی نێیمار و هاوڕێکانی وەرگرتووە. کچە مۆدڵەکە دووپاتیدەکاتەوە، لەو شەوەدا پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ نێیمار دروستکردووە.

نوێنەرانی نێیمار تەواوی تۆمەتەکان رەتدەکەنەوە و دووتیانکردووەتەوە، نێیمار ئامادەی ئاهەنگەکە نەبووە. چەند میدیایەکی بەڕازیلی بڵاویانکردووەتەوە، باوککی نێیمار بڕی 80 هەزار ریالی بەڕازیلی بۆ بێدەنگکردنی رۆژنامەنووسان خەرجکردووە.

بڕونا بیانکاردی، ڵایکی بۆ پۆستێک کردووە کە باس لە ‘خیانەتی’ی ئەم دواییەی نێیمار دەکات و ئەمەش بە تووڕەیی و نیگەرانی بیانکاردی لێکدراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button