
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید دوای تێپەڕاندنی ژمارەی گۆڵەکانی رۆناڵدۆ نازاریۆ لە ریال مەدرید، چاوی لە ئامانجی گەورەیە.
ئێمباپێ دوو گۆڵی لە یاریی رابردووی مەدرید بەرامبەر ڤیاڕیال کرد و کۆی گۆڵەکانی خۆی لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ 31 گۆڵ بەرزکردەوە و ژمارەی رۆناڵدۆ نازاریۆی تێپەڕاند کە 30 گۆڵ بوو.
ئیڤان زامۆرانۆ، ئەفسانەی چیلی لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ریال مەدرید لە 1992-93 توانی 37 گۆڵ لەگەڵ ریال مەدرید بکات و ئێستا کیلیان تەنیا شەش گۆڵ لەو ژمارەیە دوورە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پێشووی یانەکە لە یەکەم وەرزیدا 33 گۆڵی کردووە و کیلیان تەنیا دوو گۆڵ لەو ژمارەیە دوورە.
ئێمباپێ لە بارەی شکاندنی ریکۆردی نازاریۆ و نزیکبوونەوەی لە شکاندنی ریکۆردی کریستیانۆ دەڵێت
هەردووکیان ئەفسانەی گەورەن و شوێن پەنجەی خۆیان لە مێژوو جێهێشتووە، ئەمەش شتێکی گرنگە، بەڵام ژمارە تەنیا وەکو ژمارە دەمێنێتەوە.
ئەگەر گۆڵی زیاتر لە رۆناڵدۆ و کریستیانۆ بکەم، ئەمە بەو واتایە ناهێت لەوان باشترم، بەڵکو مانای ئەوەیە، وەرزی یەکمم باشتربووە. ئەوەی گرنگە یارمەتیدانی تیمەکەمە بۆ بردنەوەی نازناوەکان و گۆڵی گرنگی زیاتر بکەم. گرنگترین شت ئەوەیە، نازناوەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ و جامی شا بەدەستبهێنین.
Mbappé: “Son unas leyendas. Si marco más goles que Ronaldo y CR7 no significa que soy más grande, es únicamente una temporada buena para mí a nivel individual, sólo son números. Lo importante es ganar títulos y todo lo demás no vale nada si no se gana”
— 𝑷𝒂𝒖 (@_pauliiita) March 15, 2025
ئێمباپێ بۆ دوو هەفتە ریال مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەکات. لە قۆناخی چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگدا، فەڕەنسا رووبەڕووی کڕواتیا دەبێتەوە.