تورکیاگرنگترین

مۆرینیۆ بە توندی وەڵامی ماکسیمین دەداتەوە؛ بە پلیکانە سەرمەکەوە، ئاسانسوار هەیە

ماوەی دوو هەفتەیە پەیوەندی نێوان ماکسیمین و مۆرینیۆ تێکچووە

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری فەنەرباچێ رەخنەی توند لە ئالان سان ماکسیمین، یاریزانی یانەکە دەگرێت.

ماکسیمین یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی فەنەرباچێ و بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە ئەهلی سعوودییەوە پەیوەندی بە یانە ئیستانبووڵییەکە کردووە.

ماکسیمین بەشداری لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ لە بەرامبەر گلاسگۆ رەینجەرز نەکرد، هۆکارەکە ناڕوونبوو، بەڵام دواتر لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام، تووڕەیی خۆی بەرامبەر مۆرینیۆ دەربڕی.

یاریزانە فەڕەنسییەکە لە پۆستەکەدا نووسیویەتی

کاتەکە زیاتری پێویستە تاوەکو لەنێوببرێم، کاتێک درۆکان بە ئاسانسوار ‘مەسعەد’ دەچنە سەرەوە، بەڵام راستییەکان بە پلیکانە سەردەکەون و خێراتر دەگەنە شوێنی مەبەست. ئەگەر خوادا لەگەڵ ئێمە بێت، کێ دژی ئێمەیە.

لەگەڵ پۆستەکە، ماکسیمین وێنەی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە دۆخی جەستەیی و ئامادەیی پشتڕاست دەکاتەوە.

مۆرینیۆ لە وەڵامی قسەکانی ماکسیمین دەڵێت

نەمزانی ماکسیمین لە نووسینی هۆنراوە بەهرەمەندە، بەڵام لە تۆپی پێ، بەهرەمەندی تەنیا پێویست نییە، بەڵکو دەبێ یاریزانەکە خۆی ماندوو بکات و رۆژانە مەشق بکات، تاوەکو لە باشترین دۆخی خۆیدا بێت، بەمشێوەیە پێویستی بە ئاسانسوار ‘مەسعەد’ نییە و دەتوانێت بە پلیکانە سەرکەوێت.

بەڵام ئەگەر یاریزانەکە پەیوەست بە کاری خۆی نەبێت و درەنگ بگاتە مەشقەکان، یاخود کێشی زیادکردبێت، ئەوا پێویستی بە ئاسانسوارە، چونکە بە پلیکانە ماندوو دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button