ئیسپانیاگرنگترین

سیمیۆنی ستایشێکی بێوێنەی بارسێلۆنا دەکات

''باشترینی تیمی جیهانە''

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید ستایشی بارسێلۆنا دەکات و بە باشترین یانەی ئێستای جیهانی وەسف دەکات.

بارسێلۆنا لە گەڕی 28ی لالیگا بردنەوەیەکی مێژوویی بەسەر ئاتلێتی تۆمارکرد، دوای ئەوەی رێمۆنتادای کرد و 4-2 لە تیمەکەی مەدریدی بردەوە.

سەرەتا ئاتلێتی دوو گۆڵی کرد، بەڵام لە دوا 30 خوولەکی یارییەکەدا، بارسێلۆنا چوار گۆڵی کرد و گەڕایەوە پێشەنگایەتی.

سیمیۆنی لە دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند

پیرۆزباییمان لە بارسێلۆنا کرد، بەخت یاوەریان بوو و ئەمەش شتێکی پێویستە. چەندین دەرفەتی هێرشی هەڵگەڕاوەمان لەدەستدا، بەلام بارسێلۆنا تیمێکی سەرسووڕهێنەرە و پیرۆزباییان لێدەکەم.

دەرفەتی گەیشتنمان بە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەیە، بەڵام رێگەکە ئاسان نییە. لە لالیگا هێشتا 10 یاریی ماوە و بارسا یارییەکی لەگەڵ ریال مەدرید ماوە، بۆیە دەبێ دەرفەتەکانی بقۆسینەوە.

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا 4-4 بە بارسێلۆنا یەکسانبوو، بڕیارە یاریی گەڕانەوە لە 2ی مانگی داهاتوو بکرێت.

بارسێلۆنا یارییەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەکات، یارییەکی بەکۆمەڵ و رێکوپێک دەکات. بارسا دەتوانێت لە تۆپە بەرزەکانیش گۆڵ بکات، نیوەی گۆڵەکانی بەمشێوەیە بوون.

بارسێلۆنا بە 60 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی لالیگا، بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ ریال مەدریدی خاوەن پلەی دووەم و بارسا یارییەکی کەمتر کردووە، کەچی ئاتلێتی بە 56 خاڵ لە پلەی سێیەمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button