ریال مەدرید شوێنگرەوەکەی مۆدریچی دەستنیشانکرد

یاریگا –
ریال مەدرید لە ئێستاوە خۆی بۆ هاوینێکی پڕ چالاکی ئامادەدەکات بەتایبەت بۆ هێڵی ناوەڕاست کە بەتەواوەتی دوای رۆیشتنی تۆنی کرۆس و هەڵکشانی تەمەنی لوکا مۆدریچ تووشی کەلێنی گەورە هاتوون لەو هێڵه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێسی ئیسپانی، مەدرید له یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی شوێنگرەوەی ئەستێرە کرواتیەکەی دەستنیشانکردووە و چاوی لە پێشکەشکردنی گرێبەستە بە ئانجێلۆ ستیلەر.
لە درێژەی زانیارییەکەیدا، سەرچاوەکە باس لەوەدەکات ئەم هەوڵەی ریال راستەوخۆی دوای ئەوە دێت کە بێهیوابوون لە جۆشوا کیمیچ کاتێک گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن نوێکردەوە.
ستیلەر تازە تەمەنی 23 ساڵە. ئاستێکی باش لەگەڵ شتوتگارت پێشکەش دەکات. بەجۆرێک، لە 39 یاریی ئەم وەرزە بە درێسی یانەکەیەوە توانیویەتی 3 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 6 ئەسێست.
📷 Real Madrid have identified Stuttgart’s Angelo Stiller as a Luka Modric replacement after missing out on Joshua Kimmich.
(Source: Fichajes) pic.twitter.com/fYj3HkDLXs
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 16, 2025