ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان بە نیاز نیە جواو فیلیکس لە یانەکە بهێڵێتەوە

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان لە ئێستادا هیچ نیازێکی نیە بۆ هێشتنەوەی جواو فیلیکس دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لە هاوینی ئەمساڵدا.

فیلیکس لە هیچ یانەیەکدا لە پێکهاتەی سەرەکی جێگەی نابێتەوە و لە میلانیش پێدەچێت هەمان چارەنووسی یانەکانی پێشووی هەبێت.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، میلان بەنیاز نیە گفتوگۆ لەگەڵ چێڵسی بکات بۆ هێشتنەوەی لە یانەکەیان و هیچ بژاردەیەکیش نیە بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی بە بێ ئەوەی گفتوگۆی لەسەربکەن.

فیلیکس لە حەوت یاری خولی ئیتاڵیدا هیچ گۆڵێکی نیە و تەنها یەک ئەسیستی هەیە. لە خولی پاڵەوانەکانیش بەشداری لە دوو یاریدا کرد و هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە. لەوکاتەوەی روویکردووەتەوە میلان تەنها یەک گۆڵی تۆماکردووە ئەویش لە جامی ئیتاڵیا بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button