ئیسپانیاگرنگترین

تێباس وەڵامی ئەنچیلۆتی دەداتەوە و دەڵێت: ئەی بۆ باسی ئەمە ناکەی، بانێکە و دوو هەوایە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی ئەنچیلۆتی رەخنەی لە خشتەی یارییەکانی لالیگا گرت و گوتی ‘هەرگیز یاریی ناکەینەوە، ئەگەر پشووی نێوان دوو یاریمان لە 72 کاتژمێر کەمتر بێت’، تێباس بە تویتێک توانجی لە راهێنەر ئیسپانییەکە داوە و وەڵامی گلەییەکانی داوەتەوە.

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا لە پلاتفۆڕمی X لەبارەی قسەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی نووسیویەتی :’کارلۆ من دڵنیام ئێمیلیۆ پێی راگەیاندبووی یاریی داهاتووتان بەرامبەر لیگانێس رۆژی شەممە کاتژمێر 16:15 بوو، بۆ ئەوەی کاتی زیاترتان هەبێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ یاریی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال سۆسیداد، بەڵام ئێمیلیۆ بە رەزامەندیی تۆ و ئاگاداریی تۆ داوای لە لێژنەی پێشبڕکێیەکان کرد یارییەکەی لیگانێس لە لالیگا بکرێتە کاتژمیر 21:00، وابزانم لەبەر ئەوەت بووە یاریزانەکان کاتێک لە یارییە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێنەوە پشووی زیاتر بدەن، ئێستا کەمتر لە 72 کاتژمێر ماوەی نێوان یارییەکەی شەممەیە بەرامبەر لیگانێس و یارییەکەی سێشەممە لە پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هیوادارم باشترین بگاتە یاریی کۆتایی، رێزم بۆت هەیە، بەردەوام بە’.

ئەنچیلۆتی دویا یارییەکەی ڤیاڕیال گلەیی ئەوەی لە لالیگا کردبوو، تەنیا 66 کاتژمێر ماوەیان لە نێوان یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ڤیاڕیال هەبووە، هەڕەشەی ئەوەیکرد، هەرگیز ئامادە نابن جارێکی دیکە کەمتر لە 72 کاتژمێر پشوویان لە نێوان دوو یاریی هەبێت، یاریی بکەن.

تێباس بە توانجەوە وەڵامی ئەنچیلۆتی داوەتەوە، باسی ئەوەی کردووە، دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان کاتێک یاریزانەکان لە هەڵبژاردەکانیان دەگەڕێنەوە، بۆ ئەوەی یاریزانەکانی ریال مەدرید دوای گەڕانەوەیان بۆ یانەکەیان پشووی زیاتر بدەن، ریال مەدرید خۆی داوای کردووە و رازی بووە ماوەی نێوان یاریی داهاتووی لە لالیگا بەرامبەر لیگانێس لەگەڵ یارییەکەی ریال سۆسیداد لە پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کەمتر بێت.

بە گوتەی تێباس پێشتر لالیگا بڕیاریدابوو یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر لیگانیس کاتژمێر 16:15 بە کاتی مەدرید بێت، بەڵام یانە مەدریدییەکە داوایکردووە بکرێتە کاتژمێر 21:00، لەکاتێکدا رۆژی سێشەممەی هەمان هەفتە ریال مەدرید لە جامی شا کاتژمێر 20:30 میوانداریی سۆسیداد دەکات و کەمتر لە 72 کاتژمێر ماوەی نێوانیانە.

تێباس وەڵامێکی توندی ئەنچیلۆتی دەداتەوە؛ ئاگاداربە بەکارتدەهێنن

ئەمە یەکەمجار نییە وەڵام و وەڵامکاریی لە نێوان تێباس و ئەنچیلۆتی دروست دەبێت، مانگێک لەمەوبەر ئەنچیلۆتی لەبارەی قسەکانی تێباس کە ریال مەدریدی بە یانەیەکی گرینۆک وەسفکردبوو، گوتبووی :’تێباس بەردەوام باسی ریال مەدرید دەکات، وابزانم واباشترە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکانی لالیگا بێت نەوەک هێندە بیری لای ریال مەدرید بێت، نازانم بۆچی تێباس خۆی وەکو هاندەرێکی شەرمنی ریال مەدرید دەناسێنێت، بڕوام وایە ئەوەی هاندەری ریال مەدرید بێت شانازی بە یانەکەیەوە دەکات’.

تێباسیش وەڵامی دابووەوە و گوتبووی :’کارلۆ، شەرمەزارییە بۆ ئەم مەبەست تۆ بەکاردەهێنن، سەرەڕای ئەو ئەزموونە زۆرەت تۆ بەکاردەهێنن، کاتێک گوتم ریال مەدرید یانەیەکی گرینۆکە، من بە ئاشکرا ئاماژەم بۆ ئەم دۆخە دەکرد، هەمیشە هەوڵ دەدەن خۆیان وەکو قوربانی پیلانگێڕی پیشان بدەن’.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button