
یاریگا –
دیۆگۆ داڵۆت بە توندی وەڵامی رەخنەکانی سێر جیم راتکڵیف، خاوەنی پشکی کەمینەی مانچێستەر یونایتد دەداتەوە.
راتکڵیف، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس لە هەفتەی رابردوودا روونیکردەوە، هەندێ یاریزانی مانچێستەر یونایتد مووچەیەکی زۆریان پێدەدرێت و هیچ سوودێکیان نییە.
داڵۆت لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئابۆلا رایگەیاند
مێژووی ئەم یانەیە بریتییە لە قوربانیدا و شەڕکردن لە دژی جیهان. بابەتەکە پەیوەندی بە خۆقوربانیدانە. هەرکاتێک یاریی بکەین، هاندەران دەبنە سەرچاوەی سەرەکی وزەمان. ئەگەر بتەوێت سەرکەوتوو بیت، ئەوا دەبێ بەردەوام هەموو کارێک لە پێناو بردنەوە بکەیت.
شتێکی روونە کاتێک لە پلەکانی 14 و 15دا دەبین، بەو واتایە دێت کە کارەکانی خۆمان بە تەواوی جێبەجێ ناکەین. دەبێ زۆر باشتر یاریی بکەین و هەموومان بەرپرسین لە ئەنجامەکان. هەمووان دەزانن بەرپرسیارێتییان چییە و ئامادەن هەڵیبگرن. فشارەکان زۆرن، بەڵام ئێمە یاریزانی مانچێستەر یونایتدین.
ئەگەر تۆ یاریزانی تۆپی پێ بیت، دەبێ شتەکان بەخێرایی بگۆڕیت، شتێکی روونە پێویستی بەکارە، بەڵام کاتێک لە چەند ساڵی رابردوو جیاواز یاریت کردووە، ئاسان نییە زوو لە شێوازێکی دیکە رابهێیت، بۆیە پێویستمان بە کاتە. خاوەنانی یانەکە پێمان دەڵێن یانەکە سەر لەنوێ دروست دەکەینەوە و دەیگەڕێنینەوە پێشەنگایەتی. پێم وایە ئێستا تیمێکی باشتر لە دوو مانگی رابردوو دەبینن.
مانچێستەر یونایتد ئەمڕۆ یەکشەممە لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی لێستەر سیتی دەبێتەوە.