
یاریگا –
کێشەکانی سۆزداری نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی سانتۆس کۆتاییان ناهێت و ئەمجارەش لە ئابڕوچوونێکی گەورە تێوەگلاوە.
نێیمار بە کەسێکی پەیوەست بە ئاهەنگی گەورە و پڕ لە ئافرەت بەناوبانگە، بەڵام ئەمجارە بە ناپاکی ئەڤینداری تۆمەتبارە.
چەند میدیایەکی بەڕازیلی بڵاویانکردووەتەوە، نێیمار ئاهەنگێکی گەورەی بە ئامادەبوونی 20 ئافرەت سازکردبوو، تەنانەت پارەی بە ستافی شوێنێکە دابوو، تەواوی شوێنەکەی بۆ چۆڵ بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی گڵۆبۆ، رووداوەکە لە 10ی ئەم مانگە روویداوە، چەند رۆژێک دوای یاریی پێشکۆتایی جامی پاولیستا، کە نێیمار بەهۆی پێکان بەشداری تێدانەکرد.
نێیمار کاتژمێر 10ی شەو بە بیانووی بەکارهێنانی هێلیکۆپتەری هاوڕێیەکی، ئاهەنگەکەی جێهێشت، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک، نێیمار نەگەڕایەوە ماڵەوە و ئەمەش بڕونا بیانکاردی خۆشەویستەکەی تووشی دڵەڕاوکێ کرد.
نێیمار رۆژی دواتر گەڕایەوە ماڵەوە و بڕونا کەمێک هێورببووەوە. دواتر بەیەکەوە ئامادەی ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی رافایێلا، خوشکی نێیمار لە شاری ساوپاولۆ بوون.
رۆژی 14ی ئەم مانگە، واتە دوو رۆژ دوای رووداوەکە، بڕونا چەندین ڤیدیۆ و وێنەی نێیماری پێگەیشت، کە بە دەیان کچ دەورەدراوە. نێیمار بە بڕونای گوتووە، راستە ئامادەی ئاهەنگێکی لەمجۆرە بووم، بەڵام خیانەتم لێنەکردووی.
نێیمار لە رابردوودا خیانەتی لە بیانکاردی کردووە، بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە داوای لێبووردنی کرد و بابەتەکە داخرا.