ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V نیوكاسڵ یونایتد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی جامی كاراباودا لیڤەرپوول و نیوكاسڵ یونایتد رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان نیوكاسڵ یونایتد و لیڤەرپوول لە یاریگای وێمبڵی لە یاریی كۆتایی جامی كاراباودا رووبەرووی یەک ببنەوە.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی پاریس بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات، بەوەش تیمەكەی سڵۆت لە قۆناخی شازدە ماڵئاواییان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد.

لیڤەرپوول لە قۆناخی پێش كۆتاییدا بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون لە تۆتنهامی بردەوە و نیوكاسڵیش لە ئارسیناڵی بردەوە و خۆیان گەیاندە یاریی كۆتایی جامی كاراباو.

رێدز ئامانجی بردنەوەی نازناوەكەیە تاوەكو كرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ لە بیری هاندەرانی بباتەوە و نیوكاسڵیش دەیەوێت لە دوای 70 ساڵ نازناوێك بباتەوە.

هەردوو یانە لە مێژوودا 183 جار رووبەروو بوونەتەوە، لە 91 یاریی لیڤەرپوول براوە بووە، 48 یاریی نیوكاسڵ و 44 یارییش یەكسان بوون.

لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان رێدز 323 گۆڵی كردووە و نیوكاسڵیش 220 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لە یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد تووشی پێكانێكی قورس بوو بەهۆیەوە ناتوانێت بەشداری یارییەكەی ئەمشەو بكات.

هەروەها لە تواناكانی كۆنۆر برادلی، جۆ گۆمێز و تایلەر مۆرتن نێبەش دەبێت.

لە بەرامبەردا نیوكاسڵ بە بێ ئاتنۆنی گۆردن، لویس هاڵ، بۆتمان و جەمال لاسێلس بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

كوانسا، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤینبێرخ، ماك ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ

دیاز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ

دوبراڤكا

لێڤرامینتۆ، شار، بێرن، تریپێر

گویمارێش، تۆنالی، جۆیڵینتن

مێرفی، ئیزاک، بارنس

بابەتی زیاتر

Back to top button